هاندەرانی لیڤەرپول و مانچێستەر یونایتد بۆچی رقیان بەرامبەر یەکتری هەیە؟

نهێنی ڕق و كینه‌ی نێوان هانده‌رانی لیڤه‌رپوول و مان یونایتد ئاشكرا بوو

لە دێر زەمانەوە هاندەران و بە گشتی دانیشتووانی هەردوو شاری مانچێستەر و لیڤەرپول رقێکی زۆریان بەرامبەر بە یەکتری هەیە، سەرەتا ئەم رق لێبونەوەیە لە ناو شار و لە نێوان خەڵکانی ئەم دوو شارە درووست بوو، بەڵام دواتر پەنگی خوارد بۆ ناو یاریگەکانیش.

لە سەدەی نۆزدەهەم دوای پێشکەوتنی بەرچاوی پیشەسازی لە بریتانیا و شۆرشی پیشەسازی لەم وڵاتە هەر شار و گرنگیەکی خۆی لەم رووەوە هەبوو، مانچێستەر لە پیشەسازی رستن و چنین و شاری لیڤەرپولیش لە کەنار دەریا بوو، به‌مه‌ش بووە یەکێک لە گرنگترین کەنارەوەکانی جیهان.

 کەناراوەکانی لیڤەرپول ئابووریەکی باشی هەبوو و ژمارەیەکی زۆری کەشتی لەم بەندەرەوە هاتووچۆیان بۆ ئەمریکای باکوور دەکرد، هەردوو شاری مانچێستەر و لیڤەرپوول لە یەکتریەوە نزیک بوون و بەم هۆیەوە بریاردرا کە رێگەیەکی سەرەکی بۆ کەشتی گەری نێوان وڵاتانی جیهان لە نێوان ئەم دوو شارە درووست بکرێت، بەڵام خەڵکانی لیڤەرپوول رێگر بوون لە درووستکردنی ئەم کەنارە لەسەر رێگەی مانچێستەر، بۆیە لەو کاتەوە خەڵکی مانچێستەر رقیان بەرامبەر شارەکەی دیکە درووست بوو.

دواتر چەندین ساڵ ئەم رق و کینەیە هەر بەردەوامبوون تاوەکو وایلێهات گەیشتە نێو یاریگەکانیش، لە ساڵی 1959 دوای کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی یاریزانانی مانچێستەر یونایتد لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، ئەم یانەیە بەرەو نەمان چوو، بەڵام دوای چەند ساڵێک و رێکخستنەوەی ریزەکانی ئەم یانەیە لە ساڵانی 70، چەندین یاریزانیان لە ریزەکانی لیڤەرپول گواستەوە و بونە هۆی لاواز بوونی ئەم یانەیە، هەر بۆیە خەڵکی شاری لیڤەرپول ئەم کارەیان بەم شێوەیە لێکدایەوە کە ئەوان وەک تۆڵەکردنەوە دەیانەوێت مێژووی یانەکەیان بشێوێنن، هەربۆیە ئەوانیش رقیان بەرامبەر بە خەڵک و هاندەری شاری مانچێستەر درووست بوو.

دوو لە کاریگەرترین ئەو شتانەی کە رق و کینەی لە نێوانی ئەم دوو یانەیە گەیاندە لوتکە، کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی یاریزانانی مانچێستەر بوو، چونکە هاندەرانی لیڤەرپول لەم کاتەدا زۆر گاڵتەیان بەم یانەیە و خەڵکی ئەم شارە دەکرد، لە بەرامبەردا لە رووداوی هیلزبرۆ کە لە یاریگەی لیڤەرپول 96 هاندەری ئەم یانەیە گیانیان لەدەستدا، دواتر هاندەرانی مان یونایتدیش وەکو تۆڵەسەندنەوە گاڵتەیان بە هاندەران و خەڵکی ئەم شارە کرد.