خه‌ڵاتی خراپترین یاریزانی 2017ـی پێبه‌خشرا
گابرێل باربۆسای به‌رازیلی یانه‌ی ئینته‌ر میلان به خراپترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا له 2017 ده‌ستنیشان كرا و تۆماس ڤێرمایلین یاریزانی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه رزگاری بوو.
پرۆگرامی وه‌رزشی به‌ناوبانگی ئیتاڵیا RAI ساڵانه به‌پشتبه‌ستن به توێژینه و ئامار و به‌ده‌نگی هانده‌ران و شرۆڤه‌كارانی وه‌رزشی خراپترین یاریزانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان ده‌كات كه خه‌ڵاته‌كه به زمانی ئیتاڵی پێ ده‌گوترێت (Bidon de ore) واته (زێڕی زبڵدان).
له 2017 چه‌ندان یاریزان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته به‌ربژێر كرابوون كه پێكهاتبوون له (كارلۆس باكا یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌یسی میلان، (جواو ماریۆ ـ ئینته‌ر میلان)، (ئێڤێر بانیگا ـ ئینته‌ر میلان)، (نیكۆلا ماكسیمۆڤیچ ـ ناپۆلی)، (گابریێل پالێتا ـ ئاتڵانتا)، (جۆسێپ پاساڤیچ ـ پاڵێرمۆ)، (جه‌یسن مۆریلۆ ـ ئینته‌ر میلان).
بۆ ده‌ستنیشانكردنی خراپترین یاریزانی ئیتاڵیا، 10 هه‌زار و 450 كه‌س ده‌نگیان دا، كه تێیدا گابرێل باربۆسای یاریزانی ئینته‌ر میلان به 5 هه‌زار 596 ده‌نگ به خراپترین یاریزانی 2017ـی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان كرا.
باربۆسا دوای ئه‌وه‌ی مێدالیای زێڕی له ئۆڵمپیكی ریۆ دی جانیرۆ 2016 برده‌وه راسته‌وخۆ به 29 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلان كرد، به وه‌رزێكی خراپی له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه ده‌ستپێكرد و ته‌واوی كاته‌كانی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ تێپه‌ڕ كرد، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ش ئینته‌ر میلان به ناچاری به یه‌ك ملیۆن و 7 هه‌زار یۆرۆ به‌شێوه‌ی خواستن به یانه‌ی بێنفیكای فرۆشت و له كۆڵ خۆی كرده‌وه، له كۆی 5 یاری له‌گه‌ڵ بێنفیگا ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه، ئه‌ویش له جامی پورتوگالی بوو.
ئادریانۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و رۆما 3 جار خه‌ڵاتی (زێڕی زبڵ)ـی تایبه‌ت به خراپترین یاریزانی ئیتاڵیا پێبه‌خشراوه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له مێژووی ئه‌و خه‌ڵاته.
له دوای ئادریانۆ هه‌ریه‌كه له (ریڤاڵدۆ له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان له وه‌رزی 2003 ـ 2014) و (كریستیان ڤیێری و كوارێسما و دیێگۆ میلیتۆ، پاتۆ، دێل پیرۆ، رۆناڵدۆ، فلیپی ملیۆ، فلیپۆ ئێنزاگی و رۆناڵدینهۆش) پێشتر ئه‌م خه‌ڵاته‌یان له ئیتاڵیا وه‌رگرتووه.