ریال مه‌درید له ئه‌گه‌ری فرۆشتنی كریستیانۆ تووشی 3 كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێت
ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید زۆرینه‌ی میدیاكانی جیهانی سه‌رقاڵ كردووه، به‌شی زۆری راگه‌یاندنه‌كانی جیهان جه‌خت له راستی و دروستی رۆیشتنی كریستیانۆ له یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، له ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ش له لالیگا، ریال مه‌درید تووشی 3 زیانی گه‌وره ده‌بێت.
1ـ ریال مه‌درید له ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌رداربوونی له كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه به مه‌كینه‌ی گۆڵتۆماركردنی یانه‌كه‌ی ناسراوه، رێژه‌ی گۆڵتۆماركردنی ریال مه‌درید دا‌ده‌به‌زێت، به‌وپێیه‌ی له رابردوو 34%ـی گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له لایه‌ن كریستیانۆ تۆمار كراوه.
2ـ ریال مه‌درید به نه‌مانی كریستیانۆ له رووی ریكلام و بازرگانی و داراییه‌وه زیانێكی زۆری لێده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له فرۆشی درێسه‌كانی كریستیانۆ، به‌و پێیه‌ی ریال مه‌درید له نرخی فرۆشتنی درێسه‌كانی كریستیانۆ ساڵانه سوودێكی گه‌وره ده‌بینێت، درێسی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ش 4 هێنده‌ی درێسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه خواست و ویستی كڕینی له‌سه‌ره.
3ـ به نه‌مانی كریستیانۆ، چیتر ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می نامێنێت، ئه‌و پیاوه له‌ده‌ست ده‌دات كه له یارییه گرینگه‌كاندا چه‌كی تۆقێنه‌ره، به‌و پێیه‌ی كریستیانۆ له یارییه گه‌وره‌كاندا یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.