بارتۆمیۆ له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گریزمان و وازهێنانی مێسی چی گوت؟
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ هه‌وڵێكیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان نه‌داوه، له باره‌ی چاره‌نووسی لیۆنێل مێسیش پلانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
بارتۆمیۆ سه‌رۆكی بارسێلۆنا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و 3 خاڵه‌ی له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ده‌ستیان هێناوه زۆر به‌نرخه، ده‌شڵێت: ئێستا شانازی به تیپه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه جیاوازی خاڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانمان گه‌یانده 11 خاڵ.
بارتۆمیۆ گوتیشی: هیچ هه‌وڵێكمان بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان نه‌داوه، له ئێستادا بیر له هیچ یاریزانێك ناكه‌ینه‌وه و ته‌نیا بیروهۆشمان له یاریزانه‌كانی ئێستای یانه‌كه‌مانه.
له باره‌ی مێسی، سه‌رۆكی بارسا گوتی: ئێمه پلانێكمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت گرێبه‌ستێك بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گه‌ڵ مێسی واژۆ بكه‌ین، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین مێسی نه‌ك له ئێستا له داهاتووش به‌شێك بێت له بارسێلۆنا و له یانه‌كه دانه‌بڕێت.