به فه‌رمی، ئیسكۆ له ریال مه‌درید دوورخرایه‌وه
به فه‌رمی ئیسكۆ له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس ئه‌مستردام دوورخرایه‌وه.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری مێره‌نگی 23 یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی شایانه‌كان بانگهێشت كردووه كه‌وا بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ببنه‌وه.
له پێكهاته‌كه‌ی ریال مه‌درید چه‌ند یاریزانێك دوورخراونه‌ته‌وه له نێوانیاندا ئیسكۆ و لوكا زیدان به هۆكاری هونه‌ری و له‌گه‌ڵ ماركۆس یۆرێنتی به‌هۆی پێكانه‌وه.
ئیسكۆ كه له‌سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تی جولیان لۆپیتیخی به‌سه‌ره‌كی پشتی پێ ده‌به‌سترا له‌سه‌رده‌می سانتیاگۆ سۆلاری وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پێشبینیش ده‌كرێت له هاوینی داهاتوو ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ ببێت.