یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا خاڵێكی له زه‌ورا وه‌رگرت
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌ورا به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون و گۆڵی هه‌ردوولاش به لێدانی سزا تۆمار كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له یاریگه‌ی گه‌ل له به‌غدا، یانه‌ی زه‌ورا میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێری كرد، یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كی 31 له رێگه‌ی لێدانی سزاوه به گۆڵێكی فه‌رحان شكوور پێشكه‌وتن.
دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م، لوئه‌ی سه‌ڵاح، هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی زه‌ورا به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له دژی یانه‌ی هه‌ولێری پێشووی تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 5 یاری، 7 خاڵی كۆكردۆته‌وه، خاوه‌نی یه‌ك بردنه‌وه، 4 یه‌كسانبوونه و هیچ شكستێكیشی نییه، یانه‌ی زه‌ورا یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه و بووه خاوه‌نی 7 خاڵ.