باوكی زێدان به‌شێك له به‌سه‌رهاتی له دایكبوونی زیزۆی كوڕی ده‌گێرێته‌وه
ئیسماعیل زه‌ینه‌دین زێدان باوكی راهێنه‌ره ناسراوه‌كه‌ی ریال مه‌دریده، له كتێبێكیدا به‌سه‌رهات و سه‌ربورده‌ی زێدانی كوڕی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: تا ئێستا به زێدانم نه‌گووتوه خۆشمده‌وێت، به‌ڵام فێرم كردووه كه ڕێز له كه‌لتوور و دابونه‌ریتی جه‌زائیر بگرێت.
رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 4 ئایاری 2017، به‌شێك له كتێبی باوكی زێدانی كه به ناونیشانی (له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی به‌رد) نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێدایه چه‌ندان زانیاری و بابه‌تی شاراوه له‌سه‌ر ژیانی خۆی و زیزۆی كوڕی بڵاو ده‌كاته‌وه.
باوكی زێدان ده‌ڵێت: له‌سه‌ر داوای هاوڕێیه‌كم ناوم له كوڕه‌كه‌م نا زێدان، به‌ڵام من تا ئێستا به یه‌زید بانگی ده‌كه‌م.
پیاوه به‌ساڵاچووه‌كه‌ی باوكی زیزۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات: كه زێدان شه‌شه‌مین منداڵ و دوایین منداڵیان بووه، كاتێكیش (مه‌لیكه)ـی خێزانم زێدانی له سكی هه‌ڵگرتبوو، ئازارێكی زۆری به‌هۆی دووگیانبوونی به زیزۆ چه‌شت، دكتۆره‌كانیان هۆشدارییان دابووه ئێمه كه نه‌ده‌بوو چیتر منداڵی دیكه‌مان هه‌بێت، چونكه شه‌ش منداڵ له ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه بۆ سه‌ر دایكان هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت منداڵه‌كه‌مان له‌دایكبوو كه ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریده.
ئیسماعیلی باوكی ئه‌فسانه فره‌نساییه‌كه ده‌شڵێت: ئێمه به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیرین و هه‌ر له منداڵییه‌وه زێدانی كوڕم فێركردووه كه ڕێز له ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی و وڵاتی جه‌زائیر بگرێت.
باوكی زیزۆ ده‌شڵێت: من هه‌میشه له زێدان دووره‌په‌ڕێز بووم، ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته 81 ساڵ و هێشتا به زێدانم نه‌گوتووه خۆشمده‌وێیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مزانی زێدان خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كه‌سایه‌تییه‌كی بێده‌نگ و كپی هه‌بوو، له ته‌مه‌نی منداڵی ده‌ستی به یاری جۆدۆ كرد و پشتێنی سه‌وزی به‌ده‌ستهێنا، دواتر روویكرده جیهانی تۆپی پێ و به‌ته‌واوه‌تی خۆی له‌م وه‌رزه‌شه شاره‌زا كرد.