بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی 2017 ئاشکراکران

13 یاریزانی ریال مەدرید بۆ باشترین پێکهاتەی 2017 بەربژێرن

K24- هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەفەرمی ناوی بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی ئەمساڵی راگەیاند و زۆرترین یاریزانی ریال مەدرید لە ریزی بەربژێرەکاندان.

فیفا ناوی ئەو 55 یاریزانەی راگەیاند کە لە نێو 25 هەزار یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ هەڵبژێردراون و زۆرترین یاریزانی ریال مەدرید لەسەر ئاستی یانەکاندا لە ریزی بەربژێرەکاندان، کە 13 یاریزانی ریال مەدرید لە ریزی بەربژێرەکاندان و 8 یاریزانی بایرن میونشن و 8 یاریزانی بارسێلۆناش لە نێو بەربژێرەکاندان، 6 یاریزانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتدیش بەشێکن لە بەربژێرەکان.

تەنیا یاریزانێکی ئینگلیزی لە ریزی بەربژێرەکاندان کە هاری کەینی هێرشبەری تۆتێنهام هۆتسپێرسە، لە ریزی خولەکانیش 23 یاریزانی لالیگا، 13 یاریزانی پرێمەرلیگ، 8 یاریزانی بۆندزلیگا، 6 یاریزانی لیگ1 و 4 یاریزانی سێریا ئەی لە ریزی بەربژێرەکاندان.

رۆژی 23ی مانگی داهاتوو فیفا ناوی باشترین 11 یاریزانی وەرزی 2017/2016ی جیهان رادەگەیەنێت و رۆژی دواتر یاریزانەکان لەمیانی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی جیهان باشترین 11 یاریزانەکەی فیفاش خەڵات دەکرێن.

بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی 2017
بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی 2017
بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی 2017
بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی 2017
8 یاریزانی بارسێلۆنا لەنێو بەربژێرەکاندان
8 یاریزانی بارسێلۆنا لەنێو بەربژێرەکاندان
8 یاریزانی ریال مەدرید لە ریزی بەربژێرەکاندان
8 یاریزانی ریال مەدرید لە ریزی بەربژێرەکاندان