بۆسکێتس بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دادەبڕێت

لە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا ئامادە نابێت

سێرخیۆ بۆسکێتس لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و چێڵسی لە قۆناخی 16ی چامپیپۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە لە بارسێلۆنا دادەبڕێت.

شەوی رابردوو لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و چێڵسی کە بارسا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە نیوەی دووەم سێرخیۆ بۆسکێتس بەهۆی پێکانەوە یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و ئاندرێ گۆمێز شوێنی گرتەوە و لە قاچی هەستی بە ئازار کرد.

گەرچی هێشت بەفەرمی بارسێلۆنا راددەی پێکانەکەی ئاشکرا نەکردووە و ئەمڕۆ بارسێلۆنا پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشان بکرێت، بەڵام بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، بۆسکێتس ناتوانێت لە یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو یاریی بکات و ناشتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی یارییە دۆستانەکان بکات.