بێژه‌رێكی كوردستان24 به‌ربژێر كرا بۆ ئەوەی لە beIN Sport یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە
عه‌بدولسه‌مه‌د عه‌بدولستار كۆمێنتاری وه‌رزشی كوردستان24 به زۆرینه‌ی ده‌نگ له لایه‌ن تۆڕی میدیایی (بین سپۆرت) به باشترین بێژه‌ری مانگی رابردوو ده‌ستنیشان كرا و به‌ربژێر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمێنتاری بۆ یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2019 بكات.
عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه ناوبانگی په‌یدا كردووه و له تۆڕی میدیایی (بین سپۆرت) تاقیكردنه‌وه‌ی بێژه‌ری به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، مانگانه‌ش له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و كه‌ناڵه ناوی بۆ ده‌نگدان خراوه‌ته‌ڕوو.
عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو وه‌ك یه‌كه‌مین بێژه‌ری كورد به‌شداری له پرۆگرامی (Allo Bein) كرد و قۆناخی یه‌كه‌م و دووه‌می به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و له نێوان 7 كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتانی جیاواز به باشترین كۆمێنتاری مانگی دێسێمبه‌ری رابردوو ده‌ستنیشان كرا.
پرۆگرامی Allo Bein پرۆژه‌یه‌كی كه‌ناڵی (بین سپۆرت)ـه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بكاته سه‌ر گۆڵێك و له ئینستاگرام بڵاوی بكاته‌وه، دواتر باشترین 8 كه‌سیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ باشترین كۆمێنتاری مانگ، ئینجا هه‌ر مانگێك كه‌سێك به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر له قۆناخی كۆتایی له نێو 8 كۆمێنتاری یه‌كه‌مه‌كانی مانگه ده‌نگدان ده‌كرێت و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت و بێژه‌ری بۆ یارییه‌كه ده‌كات.