یانە و یاریگاكانی تۆپی پێ‌ لە ئەوروپا یان بیرە نەوتەكان؟

یانە و یاریگاكانی تۆپی پێ‌ لە ئەوروپا یان بیرە نەوتەكان؟

جەلال سەعید

وەرزشی پێشەگەر بەتایبەت تۆپی پێ‌ لە وڵاتانی پێشكەوتوو بەردەوام لە پێشووەچووندایە و كرین و فرۆشتنی یاریزانان ساڵ بۆ ساڵ بەرەو هەڵكشان دەچیت، بۆتە بزنسێكی گەورەیی جیهان بەتایبەت لە ئەوروپا، تۆپی پێ‌ لەگەڵ ئەوەی پێناسە و سیاسەت و خۆشەویستی نەتەوە و نیشتمانە، بزنسێكی گەورەیی دارای و ئابووری دوڵەتانە، ئەگەر ئابووری وڵاتەكانی رۆژهەلات بەتایبەت ئەوانەی خاوەن كانیاوەكانی زێری رەشن، خۆیان سەرقاڵكردوە بۆ دەستەبەركردنی داهات و بەرەو پێشبردنی باری ئابووری وڵات و دەوڵەت، ئەوە ئەوروپییەكان بە زانای و لێزانینی خۆیان جگە لە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا یانەو یاریگاكانیان كردۆتە كانیاوی نەوت، عەقل و بیرمەندی و داهێنانی ئەوان سەد بەرامبەر داهات و ئابووری وڵاتانی خاوەن كانیاوەكانی نەوتن.

ئابووری وڵاتانی ئەوروپا بەندە بە پێشكەوتنی تۆپی پێ‌، گەورەترین سوود و داهات بە حكومەت و هاوڵاتیان ئەو وڵاتانە دەگەینی، بەهێزترین بزنسە بۆ ئابووری وڵاتەكەیان، باشتربوونی ئابووری تاكەكانیشی بەخۆیەوە بەند كردوە، ئەگەر 5 خولە گەورەكە بكەینە نموونەیەك بۆ ئابووری و سەرمایەی ئەو وڵاتانە، بەملیارات یۆرۆ و دۆلار سوود بە ئابووری دەوڵەتانی بەخشیووە، هەر لە وەرگرتنی باج بگرە تاكو دەگاتە سوود گەیاندن بە هەزاران یاریزان و سەدان راهێنەرو بیركار و پارێزەرەكانی یاریزانان و هەموو ئەوانەی لە یانەكانیش كار دەكەن، خاوەندارەكانی یانەكانیش گەورەترین بزنسمانن بۆ پێشبردن و باشتركردنی ئابووری و داهاتی دەوڵەت و هاڵاتیانی وەڵاتەكانیان، بەشداریكردنی یاریزانانی ئەستێرە لە ریكلام كردن بۆ كۆمپانیاكان خالێكی دیكەی، دەستەبەركردنی داهات و پێشبردنی ئاستی دارایی وڵاتەكانە، گواستنەوەی یارییەكان لە شاشەكانی تەلەفویۆن بەسەدان ملیۆن یۆرۆ دەخاتە سەر ژمێریاری یانە و وڵاتانیان، كۆمپانیایەكانی تایبەت بۆ كاری گواستنەوەی یارییەكان ئەوانیش بەشێكن لە پێشخستنی باری دارایی و ئابووری.

گەشت و گوزاری هاوڵاتیان لە پێناو تۆپی پێ‌ رۆلی گەورە لە پێشخستنی ئابووری هەموو ئەو وڵاتانەی خاوەن پێشكەوتنی تۆپی پێن.

باری ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵات بەندە بە هەڵكشان و داكشانی نەوت و غاز، كەچی لە ئەوروپا و وڵاتانی پێشكەوتوو بەندە بواری وەرزش و تەكنەلۆژیا، بەزانین و داهێنانی خۆیان بۆنەتە خاوەن گەورەترین داهاتی نێوخۆی و دەرەوە.

رۆژهەڵات بەردەوام تووشی خرابی ئابووری دەبن و چاوەروانی بریارێكی سیاسی دونیا دەكەن بۆ بەرەو باشبوون.

ئەوان بە وەرزش پێناسەی سیاسەت و بزنسمانی دەكەن و پێشكەوتن و فەرهەنگ و كەلتووری نەتەوەكان و وڵاتانیان دەخەن روو نیشان دەدەن، ئێمەش دەلێن و وەرزش و سیاسەت لێكجیانە، تاكو ئێستا نازانین وەرزش پێناسە بكەین و وەك بوارێكی گەورەیی سیاسەت و بزنسمانی كاری بۆ بكەین و بە كاری بێنین.

جه‌لال سه‌عید رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی
جه‌لال سه‌عید رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی