ریال مه‌درید هه‌واڵێكی ناخۆشی بۆ هانده‌رانی راگه‌یاند
ریال مه‌درید به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه ئیسكۆ به‌هۆی هه‌وكردن و ئازار له سكی پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریییه.
ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرووه كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو زیاتر شێوازی چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كانی ئیسكۆ ده‌خرێته ڕوو.
له به‌رامبه‌ردا پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیسكۆ به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌مرۆ به‌یانی نه‌كردووه، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێك له یانه‌كه‌ی داببڕێت.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه، كه هه‌واڵی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئیسكۆ له ریال مه‌درید، جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری تووشی شۆك كردووه، چونكه ئه‌و یاریزانه یه‌كێكه له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پلانی راهێنه‌ری شایانه.
ماركا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه ئیسكۆ دوای 3 هه‌فته‌ی تر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه مه‌شقه‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له 28ـی مانگی داهاتوو له كلاسیكۆ ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.