هه‌ولێر له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م راهێنه‌ره راده‌گه‌یه‌نێت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یانه‌ی هه‌ولێر له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی نازم شاكر به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ناسێنێت و ده‌یكاته شوێنگره‌وی عیماد عۆده‌ی كه دوێنێ به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی قبوڵ كرا.
عیماد عۆده‌ی دوای تێپه‌ڕبوونی 11 گه‌ڕ به‌سه‌ر خولی نایابی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كرا و هه‌ر له هه‌مان رۆژ قبوڵ كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره په‌یوه‌ندی به قه‌حتان جه‌سیری راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كرد، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندبوونی به ئه‌ركه‌كه‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێری ره‌ت كرده‌وه.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نازم شاكر گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌مه‌ش ئه‌مه ده‌بێته سێیه‌مینجار ئه‌م راهێنه‌ره ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان وه‌رده‌گرێت.
نازم شاكری 59 ساڵ، پێشتر یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه، راهێنه‌ری زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی عێراق و باشووری كوردستان بووه، له نێوان ساڵانی (2001 تا 2002)، (2005 تا 2007) راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری كردووه، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی دهۆك، جه‌وییه، شورته، نه‌جه‌ف، نه‌فت، كه‌رخ و میناش بووه.