به‌ فه‌رمی، باشترینه‌كانی مۆندیالی 2018 ده‌ستنیشان كران

ئیسپانیا خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێبه‌خشرا

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له‌ فایناڵی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، شكستی به‌ كرواتیا هێنا و بۆ دووه‌مجار كه‌ڵه‌شێره‌كان له‌ مێژوودا بوونه‌ پاڵه‌وانی مۆندیال.

له‌ دوای یارییه‌كه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كرا، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو.

ـ به‌ فه‌رمی لوكا مودریچ به‌ باشترین یاریزانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ستنیشان كرا.

ـ هاری كه‌ین به‌ 6 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری مۆندیالی 2018ـی رووسیا.

ـ كلیان مباپێ به‌ لاوترین یاریزانی مۆندیالی رووسیا ده‌ستنیشان كرا.

ـ كۆرتوای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌ باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال ده‌ستنیشان كرا.

ـ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خه‌ڵاتی یاری خاوێنی پێبه‌خشرا.

گرینگترین رووداو و ئاماره‌ مێژووییه‌كانی مۆندیال

ـ پۆگبا یه‌كه‌مین یاریزانه‌ له‌ دوای 1982 له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا له‌ فایناڵی مۆندیال گۆڵ ده‌كات.

ـ ماریۆ ماندزۆكیچ یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌ مێژووی فایناڵی مۆندیال به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵ له‌خۆیان ده‌كات.

ـ ئانتوان گریزمان یه‌كه‌مین یاریزانی فره‌نسایه‌ له‌‌ فایناڵی مۆندیال گۆڵ و ئاسیست ده‌كات.

ـ فەڕەنسا 20 یاریە تووشی شکست نه‌بووه‌، کاتێک گریزمان گۆڵ تۆمار دەکات

ـ له‌ دوای فرانز بێكنباوه‌ر و ماریۆ زاگالۆ، دیشامپ بووه‌ سێیه‌مین كه‌س له‌ مێژوودا، وه‌ك یاریزان له‌ 1998 وه‌ك راهێنه‌ر له‌ 2018 ناسناوی مۆندیال بباته‌وه‌.

ـ ئیڤان پێرسیچ بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی كرواتیا له‌مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌ گه‌وره‌كان 7 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه‌.

ـ دیشامپی ته‌مه‌ن 49 ساڵ لاوترین ڕاهێنه‌ره‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی مۆندیال له‌دوای فرانز بیکنباوه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 1990 که‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵ بوو.

ـ ڕافایل ڤارن یه‌که‌مین یاریزانه‌ له‌ یه‌ک ساڵدا چامپیۆنزلیگ و مۆندیال به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌ دوای ڕۆبێرتو کارلۆسی به‌ڕازیلی له‌ ساڵی 2002