به فه‌رمی رۆبینهۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی باكووری كوردستان كرد
رۆبینهۆی برازیلی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی سێواس سپۆرباکووری کوردستانەوە کرد، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت رۆبینهۆ ئه‌و یانه‌یه بكڕێته‌وه و ببێته خاوه‌نی یانه‌كه.
پێگەی یانەی سێواس سپۆری باکووری کوردستان بڵاوی کردەوە کە بە شێوەیەكی فەرمی لەگەڵ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی برازیل و یانەکانی ریال مەدرید و مان سیتی رۆبینهۆ گەیشتنە رێكکەوتن.
یانه كوردییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بریاروایە سبەی بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی سەردانی باکووری کوردستان بکات.
سەرچاوەکانی تورکیا ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە هێرشبەری 33 ساڵی برازیلی ئامانجیەتی کە یانەکەی باکووری کوردستان بکرێتەوە.
سێواس سپۆر وەرزی ئەمساڵی خولی سوپەری تورکیا دوای ئەنجامدانی 18یاری بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی دەبینرێن.
رۆبینهۆ ئێستا په‌یوه‌ست نییه به هیچ یانه‌یه‌ك، پێشتر بۆ یه‌كه‌مجار له هاوینی 2005 روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، كاتێك به 25 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی سانتۆسه‌وه روویكرده ریال مه‌درید، دوای 3 وه‌رز له لالیگا، به 34 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی شایانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد، دوای 2 ساڵ له پرێمه‌رلیگ گه‌ڕایه‌وه سانتۆس.