درۆگبا: هێشتا مێسی نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌م 2 یاریزانه
دیدییه درۆگبا هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی نییه و هێشتا ئاستی نه‌گه‌یشتۆته ماڕادۆنا و پێلێ.
دیدییه درۆگبای كوتدیڤواری له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: مێسی زۆر شتی كردووه، به‌ڵام تا جامی جیهانی نه‌باته‌وه ناتوانین به ئه‌فسانه وه‌سفی بكه‌ین.
له كاتێكدا دوێنێ دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا گوتی: مێسی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت پێویستی به بردنه‌وه‌ی جیهانی نییه، چونكه مێسی هه‌ر مێسییه.
لیۆنێل مێسی كه خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرێنه، له‌وه‌ته‌ی 2005ـه‌وه یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات و له كۆی 626 یاری، 542 گۆڵ و زیاتر له 245 ئاسیستی هه‌یه.