سه‌رۆكی ریال مه‌درید 300 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئه‌م 3 یاریزانه ته‌رخان كردووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، سه‌رۆكی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان 300 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی 3 یاریزانی پرێمه‌رلیگ ته‌رخان كردووه.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆن، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 ئایاری 2018، زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر 3 یاریزانیان له خولی نایابی ئینگلیزی كردۆته ئامانج.
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له (ئیدین هازارد له یانه‌ی چێڵسی، تیبو كۆرتوای گۆڵپارێزی چێڵسی و هاری كه‌ین هێرشبه‌ری تۆتێنهام).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید به ته‌نیا 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاری كه‌ین ته‌رخان كردووه.