"نێیمار له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ پێرێز گه‌یشته رێككه‌وتن"
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه شایانه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Sport360 به ئاماژه‌كردن به چه‌ند راپۆرتێكی ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڵێنی به نێیمار دا سیلڤای هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوه، له یانه‌ی ریال مه‌درید بیكاته ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م و شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار به‌ڵێنی به پێرێز داوه له دوای رۆیشتنی له پاریس سانجێرمان په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، باس له‌وه كراوه كه نێیمار چاوه‌ڕوانی ئه‌م دوو ساڵه ده‌كات له پاریس سانجێرمان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه‌ی ئیسپانیا ده‌كات.
نێیمار هاوینی رابردوو به 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان، به‌گوێره‌ی میدیاكانیش نێیمار بۆ رزگاربوون له هه‌ژموونی مێسی یانه‌كه‌ی جێهێشتووه.