ریال مه‌درید بڕیاری كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی گاریس به‌یل دا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری كۆتایی داوه و ده‌یه‌وێت گاریس به‌یل بفرۆشێت و خۆی له‌ده‌ست ئه‌و ئه‌ستێره وه‌ێڵزییه رزگار بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22 شووباتی 2018، رادیۆی (كادێنا كۆپی) ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید چیتر ئارام له‌سه‌ر گاریس به‌یل ناگرن و بڕیاری كۆتاییان له باره‌ی فرۆشتنی داوه.
له یارییه دواخراوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر لیگانیس گاریس به‌یل له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرد زێدان ورده ورده له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووری بخاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گاریس به‌یل هاوینی رابردوو له رۆیشتن له یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر نزیك بوو، به‌ڵام به بڕیارێك فرۆشتنی ئه‌و ئه‌ستێره وێڵزییه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو دواخراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه زینه‌دین زێدان بۆ شوێنگره‌وه‌ی گاریس به‌یل داوای كلیان مباپێ كردووه.