ڤاڵڤێردی به‌بێ 8 ئه‌ستێره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجام ده‌دات
ڤاڵڤێردی بۆ یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی سبه‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ئاشكرا كرد، كه تێیدا 8 یاریزانی به‌هۆكاری جیاواز دوورخستۆته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 جه‌نیوه‌ری 2018، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ ئاشكرا كرد كه بڕیاره سبه‌ی له كاتژمێر 11:30 به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه بچێت.
ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه (كۆتینهۆ، ئۆمتیتی و ئالكاسێر)ـی به‌هۆی پێكانه‌وه بانگهێشت نه‌كردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆكاری هونه‌ری (دیۆلۆفیۆ، ڤیدال، رافینها، دینیس سوارێز و ئاردا توران)ـی دوورخستۆته‌وه.
ڤاڵڤێردی به‌پێچه‌وانه‌ی یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو، بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له مێسی، سوارێز و ئینیێستای كردۆته‌وه.