وه‌رزشكارێكی كورد له سلێمانییه‌وه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد
عه‌لی ره‌شید محه‌مه‌د ئه‌مین، شه‌تره‌نجزانێكی له دایكبووی شاری سلێمانییه، ئه‌مساڵ له بریتانیا به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و راسته‌وخۆ له لایه‌ن تیپی شه‌تره‌نجی یانه‌ی لیڤه‌رپوول داوا كرا و به گرێبه‌ستێكی 2 ساڵ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه كرد.
عه‌لی ره‌شید له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: وه‌ك یه‌كه‌مین كورد له‌سه‌ر ئاستی كورستان و عێراق توانیم به‌بێ هیچ شكستێك ناوم بچێته سه‌ر كۆنترین مێزی شه‌تره‌نجی بریتانیا.
عه‌لی ره‌شید پێشتر له‌گه‌ڵ تیپی شه‌تره‌نجی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌ده‌ستهێنا، وه‌ك راهێنه‌ریش به‌شداریی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب و چه‌ندان پاڵه‌وانێتی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، پێشتر جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی شه‌تره‌نجی كوردستان بووه.
عه‌لی ره‌شید ئه‌مساڵ به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی مێزی شه‌تره‌نجی لیڤه‌رپوولی بریتانیا كرد كه له ساڵی 1834ـه‌وه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بوونی هه‌یه و هه‌ركه‌سێك ببێته پاڵه‌وان ساڵانه ناوی له‌سه‌ر مێزه‌كه ده‌نووسرێت، له‌سه‌ر ئه‌م مێزه وه‌ك پاڵه‌وانی شه‌تره‌نجی 2018 ناوی عه‌لی ره‌شید ده‌نه‌خشێندرێت.