هێنری: سووپاسی خودا ده‌كه‌م خه‌ونه‌كه‌م بووه راستی
تێری هێنری بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی مۆناكۆی فڕه‌نسی به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ستراسبورگ له لیگ وه‌ن به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی.
ئه‌مه به‌شێكه له قسه‌كان تیری هێنری راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مۆناكۆ كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له پرێس كۆنفرانسێك كردی:
ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكی یانه و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بكه‌م، ده‌رفه‌تیان پێدام بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی فێدراسیۆنی به‌لجیكا ده‌كه‌م كه رێگه‌یاندا برۆم و ده‌رفه‌تی راهێنه‌رایه‌تیان له شوێنێكی دیكه پێدام.
له به‌لجیكا به گه‌رمی پێشوازیمان لێكرا، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌كه و تیمی هونه‌ری به یه‌كه‌وه كارمان كرد و ده‌سكه‌وتێكمان بۆ تۆپی پێی به‌لجیكا به‌ده‌ستهێنا.
دڵخۆشم له‌گه‌ڵ مۆناكۆ ده‌ست به كاركردن ده‌كه‌م، ئێستا خه‌ونه‌كه‌م بووه راستی، زۆر شت له راهێنه‌ره‌كان فێر بووم، ئه‌گه‌ر باسی ڤینگه‌ر بكه‌ن ئه‌و وایكرد ببمه پیشه‌گه‌رێكی گه‌وره، قسه‌م له‌گه‌ڵ گواردیۆلا كردووه له نزیكه‌وه بینیومه كه چۆن كار ده‌كات.
ئێمه ئێستا بیر له یاریی ستراسبورگ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی یارییه‌كانی فیفاوه تا رادده‌یه‌ك یاریزانه‌كان توانای جه‌سته‌ییان له‌ده‌ستداوه، پێویسته هاوسه‌نگ بین و متمانه‌مان هه‌بێت، گرنگ نییه كۆنترۆلی زۆر یان كه‌م بكه‌ین.
ده‌بێ بزانین ئه‌نجامی باش به كاركردن به‌ده‌ست دێت، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئارام گرتن كلیلی سه‌ركه‌وتنه.