به‌ ڤیدیۆ.. په‌یامی ئه‌ستێره‌كانی بارسا له‌ باره‌ی ماڵئاواییكردنی ئینیێستا

مێسی شته‌ سه‌یره‌كه‌ی ئینیێستای ئاشكرا ده‌كات كه‌ زۆر پێی سه‌رسامه‌

بەر لەوەی ئینیێستا بەیەكجاری بارسێلۆنا جێبێڵێت راھێنەرو یاریزانانی ھاوڕێی لەبارسێلۆنا پەیامێكی ڤیدیۆییان بڵاو كردەوەو رای خۆیان لەسەر ئاست و گرنگی ئینیێستا دەردەبڕن.

ئیدی سەردەمی ئاندازیار ئینیێستا لەگەڵ بارسێلۆنا بەكۆتاھات و جارێكی دیكە ناوەرستكارە ئارامەكە بەدرێسی بارسا نابینینەوە.

ھاوڕێیانی ئینیێستا له‌ هۆڵێك كۆبوونه‌وه‌ بۆ بینینی ئه‌و سووپرایزه‌ی كه‌ به‌رپرسانی بارسێلۆنا ئاماده‌یان كردووه‌، سەرەتا ئینیێستا لەگەڵ بارسا دەستی بەیاری كرد و خەو دەبینی و خەوەكەیشی بووە راستی، بەر لە ھاورێیه‌كانی ئینیێستا خۆی قسە دەكات و لەمنداڵییەوە شوێنی خۆی لەناو یاریگا ئاشكرا كردبوو.

ئینیێستا ده‌ڵێت: دەمەوێ ببمە یاریزانێكی  پیشەگەر، لەناو تۆپی پێش حەزدەم لەناوەڕاست یاری بكەم، دەمەێ ھانی تیپەكەم بدەم خۆی رێكبخاتەوە و گۆڵی زۆر دروست بكەم.

ئینیێستا سەیری گرتەكان دەكات و بەخەیاڵێكی قوڵەوە گوێ لەو پەیامانە دەگرێ كە ھاوڕێكانی پێی دەڵێن.

سوارێز ده‌ڵێت: كە سەیری ڤیدیۆ سەرەتاییەكان ئینیێستا دەكەی ئەو كات دەزانی ئییێستا چ یاریزانێكی بێ ھاوتا بووە.

كۆتینھۆی به‌رازیلیش بۆچوونی خۆی ده‌ده‌ربڕین و ده‌ڵێت: ئینیێستا مایسترۆ میوزیك ژەن بوو، بەراستی ئەو تیپ دروست دەكاتەوە.

بۆسكێتس له‌ هه‌موو شتێك زیاتر سه‌رسامه‌ به‌وه‌ی كاتێك تۆپ لە ژێر قاچەكانی ئینێستا ده‌بینێت و بەئارەزووی خۆی یاریزانێك دووان و سیان دەبڕێت، ئەوەی حەز بكات دەیكات.

ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: ئینیێستا  تۆپەكە له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێنێتە خوارەوە و گۆڵ دەكات، گۆڵ دروست دەكات و پاسی سەیر دەدات.

مێسی له‌ لێدوانێكدا ئینیێستا به‌ یاریزانێكی ته‌واو و كامڵ وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: ئینیێستا ھەموو كارەكان بەئاسانی دەكات، ھەندێك كاریش دەكات زۆر ئەستەمە، بەتایبەت كە تۆپ دێنێتە خوارەوە، ئەمە ئاسایی نییە.

جیرارد پیكێ ده‌ڵێت: فایناڵی رۆمام لەبیرە ئەو سەد لەسەد لەئاستی خۆی نەبوو، سەرەڕای ئەوەش بەیارمەتی ئەو چامپیۆنزلیگمان بردەوە، ئەو رۆڵی ھەبوو لە بونیادنانەوە مێژووی بارسێلۆنا.

ئیدی ئەمە كۆتایی چیرۆكی ئینیێستایە لەگەڵ بارسێلۆنا فرمێسكەكانی گەواھی پەرۆشی ئەو دەدەن لە ماڵئاوایێكی بێ ویست، تەمەن نەبووایە ئینێستا درێسە سورو شینەكە بارسای دانەدەكەند، مایسترۆ، ئاندازیار ئینیێستا بەمێژوویكی پر سەروەری و دەستكەوت ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا دەكات و بۆھەتا ھەتایە بەكۆڵەگەیەك لەبونیاد نانەوەی مێژووی بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.