سه‌رۆكی یوڤێنتۆس: ئێمه له پێناو بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ كریستیانۆمان نه‌گوازتۆته‌وه
سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ یه‌كه‌مجار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ته‌نیا چامپیۆنزلیگ نییه و له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌مان له ریال مه‌دریده‌وه نه‌گوازتۆته‌وه.
ئاندریا ئانێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی كریستیانۆ بگوازینه‌وه بیرمان له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوه‌وه‌ی یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی كریستیانۆ كردۆته‌وه.
ئاندریا ئانێلی ده‌شڵێت: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ لایه‌نی بازرگانی بوو، چونكه ئه‌و یاریزانه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش له ڕووی بارزگانییه‌وه سوود به خه‌زینه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی یوڤی گوتیشی: مه‌به‌ستێكی دیكه‌مان ئه‌وه بوو كه له رێگه‌ی كریستیانۆوه یوڤێنتۆس ببێته یانه‌ی ژماره یه‌ك له جیهاندا، بۆیه پلانمان بۆ ئه‌وه دانا كه باشترینه‌كانی جیهان بگوازیته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی 9 ساڵی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كرد، له هاوینی ئه‌مساڵ به 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له 4 گه‌ڕی سێریا ئه‌ی كریستیانۆ 2 گۆڵی تۆمار كردووه.