پێنجشه‌ممه مه‌راسیمه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا ده‌ستپێده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا سبه‌ی پێنجشه‌ممه مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ ساز ده‌كات، له كاتی مه‌راسیمه‌كه‌ش باشترین یاریزان و پێكهاته‌ی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كات.
تیروپشكی چامپیۆنزلیگ
وه‌رزی نوێی 2017 ـ 2018ـی چامپیۆنزلیگ به به‌شداریی 32 یانه ده‌ستپێده‌كات و به‌سه‌ر هه‌شت گرووپ دابه‌ش ده‌كرێن، یانه‌كانی (ریال مه‌درید، بایرن میونشن، یوڤێنتۆس، بێنفیكا، چێڵسی، شاختار، مۆناكۆ و سپارتاك مۆسكۆ) كه بوونه‌ته پاڵه‌وانی خولی نێوخۆی وڵاته‌كانیان سه‌رلیستی گرووپه‌كان ده‌گرن.
27 یانه‌ی دیكه بلیتی چامپیۆنزلیگیان بڕیوه
ئه‌م یانانه به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن كه پله‌به‌ندییان به گوێره‌ی ئاستیان بۆ كراوه كه پێكهاتوون له (بارسێلۆنا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، پاریس سانت جێرمان، بوروسیا دۆرتمۆند، مانچێسته‌ر سیتی، پۆرتۆ، مانچێسته‌ر یونایتد، تۆتێنهام، بازل، ئاندێر له‌خت، رۆما، بێشكتاش، فێینۆرد و لایپزیگ، ناپۆلی، سێڤییا، سێلتیك، ماریبۆر و ئۆلمپیاكۆس.
ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی 5 بلیتی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
تا ئێستا 27 یانه به فه‌رمی گه‌یشتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ میسۆگه‌ر كردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چاره‌نووسی 5 بلیتی دیكه‌ی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ له نێوان ئه‌م یانانه یه‌كلایی بێته‌وه.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
لیڤه‌رپوول ئینگلاند ـ هۆفیناهیم ئه‌ڵمانیا 21:45
بوخارست رۆمانیا ـ سپۆرتینگ لیسبۆنا پورتوگال 21:45
سلاڤیا براگ چیك ـ ئاپۆیل نیقۆسیا قوبرس 21:45
كۆبنهاگن دانیمارك ـ كارباكا ئازه‌ربیجان 21:45
باشترین خانمه یاریزانی ئه‌ورووپا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، له كاتی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ، باشترینه‌كانی تۆپی پێ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 3 خانمه یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر كراون كه پێكهاتوون له:
1ـ لینكۆپلین خانمه یاریزانی دانیماركی یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ.
2ـ مارۆزسان یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیۆن.
3ـ لایك مارتێنس كچه یاریزانی هۆڵه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا.
به‌ربژێره‌كانی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا
یۆێفا 3 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا به‌ربژێرن كه پێكهاتوون:
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید
2ـ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا
3ـ جیانلویجی بووفۆن گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانه‌ی یوڤێنتۆس