به وێنه.. ئەو ئەستێرانەی دوای وازھێنانیان ڕوویان کردۆتە یاری سه‌یروسه‌مه‌ره
تا دێت یاریزانه‌كان و ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ، دوای وازهێنانیان رووده‌كه‌نه یاری سه‌یروسه‌مه‌ره، له‌م راپۆرته‌دا دیارترین ژیانی وه‌رزشی ئێستای ئه‌و ئه‌ستێرانه ده‌خه‌ینه روو كه ساڵانێكه زۆره وازیان له یاریكردن هێناوه.
1ـ پاولۆ ماڵدینی ئیتاڵیا، پاش ماوەیەک لە وازھێنانی لە تۆپی پێ، ڕوویکردە یاری تێنسی سەر زەوی، بەڵام دوای دۆڕاندنی لە یەکەم یاریی فەرمی بڕیاری وازھێنانی دا.
2ـ ئێریک کانتۆنا، ئەفسانەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، دوای ئەوەی ساڵی 1997، بە شێوەیەکی کتووپڕ بڕیاری جێ‌ھێشتنی جیھانی تۆپی پێیدا، ڕوویکردە یاریی تۆپی پێی کەنار دەریا.
3ـ گابریێل باتێستۆتا، گۆڵکەرە مێژووییەکەی ئارجێنتیا و یانەکانی ڕۆما و فیۆرێنتینا، دوای وازھێنانی بە ماوەیەکی کەم لە ساڵی 2005، دەستی بە ئەنجامدانی یاریی (پۆڵۆ) كه به‌شێوه‌ی ئه‌سپسواری ئه‌نجام ده‌درێـت.
4- بێسێنتی لیزەڕازۆ، بەرگریکەری پێشووی بایر میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی فڕەنسا، دوای بردنەوەی چەندان ناسناوی ئەورووپی و جیھانی، ڕوویکردە ئەنجامدانی یارییە کوشندەکان.
5- فابیان بارتێز، گۆڵپارێزی پێشووی فڕەنسا، دوای دوورکەوتنەوە لە تۆپی پێ، دەستی کرد بە ئەنجامدانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و دوای ماوەیەک وازی لەم یارییەش ھێنا.
6- سانتیاگۆ کانیزارێس، گۆڵپارێزی پێشووی ئیسپانیا و یانەی ڤالێنسیا، دوای وازھێنانی ڕوویکردە جیھانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل، پەیوەندی بە تیمی سوزوکییەوە کرد لە پێشبڕکێی ئیسپانیای نێودەوڵەتی.
7- ئیلھان مانسێز، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا و یانه‌ی بێشكتاش، خاوەن گۆڵی زێڕینی ساڵی 2002، لە بەرامبەر هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال، دواتر دووچاری چەند پێکانێکی یەک بەدوای یەک بوو، لەبەر ئەوە وازی ھێنا‌و ڕوویکردە كاری فاشین و دواتریش په‌یوه‌ندی به یاری خلیسکانێ و نماییشی سەر بەستڵەک كرد.
8ـ ڕیۆ فێردیناندی ئینگلیزی، كاپتنی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، دوای وازھێنانی لە یاریی تۆپی پێ، ڕوویکردە ئەنجامدانی یاریی مشتەکۆڵە.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م
9ـ دانی ئاگێر، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول و هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك، وه‌رزی رابردوو له ته‌مه‌نی 31 ساڵی به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و ئێستا له بواری نه‌خشاندنی تاتۆ بۆته هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م