كاتی چوونی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌بێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، نێیمار دا سیلڤا به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان رێككه‌وتووه و دوایین یاری خۆشی به درێسی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28 ته‌مووزی 2017، تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی بارسێلۆنای بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له نێیمار جێبه‌جێ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه دوایین یاری خۆی له كلاسیكۆی دۆستانه له ئه‌مێریكا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، له دوای ته‌واوبوونی گه‌شته‌كه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌مێریكا، نێیمار له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بۆ ئیسپانیا ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ كارێكی بازرگانی ده‌چێته وڵاتی چین، دواتر راسته‌وخۆ به‌ره‌و فره‌نسا ده‌كه‌وێته ڕێ و په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌م مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه ده‌كات.
نێیماری 25 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆس بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، 2 ناسناوی لالیگا و جامی چامپیۆنزلیگی برده‌وه، به‌گوێره‌ی میدیاكان، پاریس سانجێرمان بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار ده‌داته بارسێلۆنا، هه‌ڵبه‌ت 100 ملیۆن یۆرۆش وه‌ك پاداشت ده‌داته نێیمار له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه ده‌كات.