زێدان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ 13 یاریزانی یانه‌كه‌ی هه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید بۆ 13 یاریزان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زێدان به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تیش پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی یانه‌كه به‌رامبه‌ر سێڤییا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ زێدان دروست كردووه.
رۆژنامەی (ئاس)ـی ئیسپانیا لە چاپی ئەمرۆ شەمە، 9 دێسێمبەری 2017، باسی لەو پێکانانە کردووە کە لە سەرتای وەرزەوە بوونەتە نەفرەتی و بەرۆکی یانە پاشایەکەیان گرتووە کە ھۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ ئەوەی مێرێنگێ لە خانەی چوارەمی ریزبەندی لالیگادا بێت.
رۆژنامەکە نووسیویه‌تی: لە سەرتای وەرزەوە تا ئێستا کە ماوەی 4 مانگی خایاندووە، 13 یاریزانی ریال مەدرید تووشی پێکان ھاتوون، بەو ھۆیەشەوە لە یارییەکان دابڕاون، لە بەرامبەردا 11 یاریزان لە پێکان رزگاریان بووە.
لەسەرووی لیستی پێکراوەکان، کورەکەی زێدانی راھێنەر دێت, کە لۆکا زێدانە بەھۆی پێکان 17 یارییە دابڕاوە، دوای ئەو ماتیۆ کۆڤاسیچ دێت کە 14 یارییە دابڕاوە، گاریس بێلیش بە م ھۆیەوە 13 یارییە دووركه‌وتۆته‌وه، خیسۆس ڤاییخۆ 12 یاریی و دانی کارڤاخال و کیلۆر ناڤاسیش هه‌ریه‌كه‌یان له 8 یاری بێبه‌شبوون.
کەریم بنزیما لە دوای ئەوان دێت بە دابڕانی لە 6 یاری، ھەرچی رامۆس و تۆنی کرووسن، کەمترین دابڕانیان هه‌بووه كه هه‌ریه‌كه‌یان له 3 یاری بێبه‌شبوونه.
لە بەرامبەردا 11 یاریزان لە نەفرەتی پێکان رزگاریان بووە، کە ھەر یەک لە کیکۆ کاسیا، ناچۆ فێرناندێز، ئەشرەف حەکیمی، کاسێمێرۆ، مارکۆس لۆرێنتی، لۆکا مۆدریچ، دانی سیبایۆس، ئیسکۆ، ڤاسکوێز، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و بۆرخا مایۆرال، هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌هۆكاری جیاواز بەشداری سەرجه‌وم یارییەکانیان نەکردووە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم