ئه‌و 3 گرفته‌ی ئه‌مشه‌و زێدان و كڵۆپ به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن
پێش یارییه‌كه‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و له نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول به‌ڕێوه بچێت.
میدیاكانی ئه‌ورووپا، پێش یارییه‌كه ئاماژه به 3 گرفتی هاوبه‌ش له نێوان زینه‌دین زیدان و یۆرگن كلۆپ ده‌كه‌ن.
هێڵی دواوه
زیزۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له هێڵی به‌رگری و دواوه به‌تایبه‌تی له شوێنی رامۆس و ڤاران گرفتێكی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام له باڵه‌كان كه مارسێلۆ و كارڤاخاڵ سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی هاوكاریكردنی هێرشبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، زۆرجار له سه‌ركه‌وتن زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن و به هێرشی پێچه‌وانه‌وه و مه‌ترسی به‌سه‌ریاندا ده‌شكێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌مشه‌و كێشه‌كه‌ی زیزۆ گه‌وره‌تره، چونكه له باڵه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سه‌دیۆ مانی كه خاوه‌نی خێرایه‌كی به‌رزن زیاتر گرفتی هێڵی دواوه‌ی ریال مه‌درید ده‌قۆزنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش هه‌مان گرفتیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له هێڵی به‌رگری و باڵی ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد كه یاریزانێكی به‌توانایه، به‌ڵام له یاریزانێكی لاوه و له یاریكردن ریتمێكی خاوی هه‌یه و هه‌ركاتێك یاریزانێكی خێرا به‌ره‌نگاری بێته‌وه ده‌بێته خاڵی لاوازی لیڤه‌رپوول.
شوێنی ئیرتیكاز:
هه‌رچه‌نده هیچ كه‌سێك له هانده‌رانی ریال مه‌درید ناتوانن رۆڵی گه‌وره‌ی كاسێمیرۆ له‌به‌رچاو نه‌گرن، به‌تایبه‌تی له‌م دوو وه‌رزه‌ی رابردوو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی تاڕاده‌یه‌ك ترسی لای هانده‌رانی یانه‌ی شایانه دروست كردووه.
كاسێمیرۆ ته‌نیا بۆ هاوسه‌نگی هێڵی به‌رگری به توانایه و ناتوانێت رۆڵێكی وه‌ك پێویستی بۆ هاوكاریكردنی هێڵی هێرشبه‌ر هه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا لیڤه‌رپوولیش هه‌مان گرفتی هه‌یه، جۆردان هێنده‌رسۆن كه له بنه‌ڕه‌تدا یاریزانی (ئیرتیكاز) نییه، به‌ڵام كڵۆپ هه‌میشه له نێو یاریگه له‌م شوێنه یاری به‌م یاریزانه ده‌كات، له كاتێكدا به‌رده‌وام گله‌یی ئه‌وه له هێنده‌رسۆن ده‌كرێت كه ناتوانێت وه‌ك پێویست ئه‌و تۆپانه‌ی ده‌یپچڕێنێت به هێرشبه‌ری پێچه‌وانه بیگۆڕێت.
گرفتی ده‌روونی
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌شێك له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه و به‌تایبه‌تی له یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس له یاریگه‌ی بێرنابیۆ كه به‌هۆیه‌وه خه‌ریك بوو ماڵئاوایی بكه‌ن، تووشی گرفتێك بوون كه زیدان هێشتا بۆی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، كه تێیدا یاریزانه‌كان له شوێنی خۆیان زۆرترین جووله ده‌كه‌ن و ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بێ هۆ و ناتوانن فشار بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا لیڤه‌رپوولیش كێشه‌یه‌كی هه‌یه هاوشێوه‌ی زیزۆ ته‌كتیكی نییه، به‌ڵكوو ده‌روونییه، كاتێك یاریزانه‌كانی لیڤه‌رپوول به گۆڵێك پێش ده‌كه‌ون جله‌وی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و پابه‌ند نابن به پلانه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست یاری ده‌كه‌ن و هۆشی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له یارییه‌كه‌ی سێڤییا به 3 گۆڵ پێشكه‌وتن، دواتر یانه ئیسپانیاییه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له یارییه‌كه‌ی رۆماش، دیسان خه‌ریك بوو ریمۆنتادایان به‌سه‌ردا بكرێت و ماڵئاوایی بكه‌ن.