ماوریسیۆ ساری یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له پرێمه‌رلیگ بۆ چێڵسی تۆمار كرد
یانه‌ی چێڵسی له یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به هێدیرسفیڵد تاون هێنا.
ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی چێڵسی له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 34 نگۆڵۆ كانتی گۆڵی پێشكه‌وتنی بلووزی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 45 جۆرجینهۆ له لێدانی سزا یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی كرد.
پاشان له گێمی دووه‌م، پیدرۆ رۆدریگێزی كه‌ته‌لۆنی گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌ی چێڵسی زیاد كرد و به ته‌واوه‌تی تیپی به‌رامبه‌ری له راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان كرده‌وه.
دواجار یانه‌ی چێڵسی له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی پرێمه‌رلیگ 3 خاڵی به‌ده‌ستهێنا.