كریستیانۆ په‌یامێكی ڤیدیۆیی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سانجێرمان بڵاو كرده‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر سانجێرمان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوا له پشتگیری هانده‌رانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 شووباتی 2018، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمی خۆیان له تویته‌ر په‌یامێكی ڤیدیۆیی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بڵاو كرده‌وه.
كریستیانۆ داوا له هانده‌رانی ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان پشتگیری یانه‌كه‌یان بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیریمان بكه‌ین، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌هێزتر ده‌بین.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی، شی كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م په‌یامه‌ی كریستیانۆ كردووه و نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی له یاری رابردوو فیكه‌ی ناره‌زاییان بۆ كه‌ریم بێنزێما لێ دا، كریستیانۆ ترسی هه‌یه ئه‌م ناره‌زاییه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دیسان رووبدات.
یانه‌ی تۆتێنهام ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ پێشه‌نگی له ریال مه‌درید وه‌رگرت و به یه‌كه‌می گرووپه‌كه‌ی بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت، له‌م قۆناخه‌ش له نێو یاریگه‌ی یوڤێنتۆس یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو كرد.