ئه‌وه‌ی كه‌س بوێری نه‌كرد باسی بكات رۆبن گوتی

رۆبن له‌ باره‌ی دۆخی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی جیاواز له‌ هه‌مووان قسه‌ی كرد

ئاریێن رۆبێن یاریزانی هۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا زۆر بە راشکاوانە دەڵێت کە ئەوان نابێت ئەمساڵ چاوەڕێی بەدەست هێنانی هیچ ناسناوێک بکەن، چونکە ئەنجامەکانی تا ئەم کاتە بەڵگەن کە ئێمە توانای بەدەست هێنانی هیچ ناسناوێکمان نییه‌.

ئاریان رۆبن له‌ به‌رسیڤێكی میدیاكاراندا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ باسی له‌ دۆخی یانه‌كه‌ی كرد:

ئەمساڵ مافی ئەوەمان نییە باس لە بەدەستهێنانی ناسناوی بۆندزلیگا بکەین، دەمەوێت زۆر بە روونی بە هاندەرەکانمان بڵێم کە ئەستەمە ئەم وەرزە بتوانین رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوەکان بکەین، ئێمە لە دڵەوە پێمان ناخۆشە کە وەرزێک بە بێ ناسناو بەرێ بکەین، بەڵام ئەنجامەکانمان گەواهی ئەوە دەدەن کە ناتوانین رکابەری بکەین، هیوادریشم ئەم قسانەی من پێچەوانە بن و لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەرێینەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆمان.

تەواوی یاریزانانی ئێمە بەڵێنیانداوە کە تا کۆتا یاری لەسەر رکابەریکردن بەردەوام بن و هیواداریشین کە بتوانین دڵی هاندەرەکانمان خۆش بکەین.