به فه‌رمی، ریال مه‌درید شوێنگره‌وی زینه‌دین زیدانی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی جۆلیان لۆپیتخی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای كرده شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدان و راسته‌وخۆ دوای مۆندیال ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
جۆلیان لۆپیتیخی ته‌مه‌ن 51 ساڵ هیچ ئه‌زموونێكی وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید نییه، ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز وه‌ك گۆڵپارێز یاری بۆ لاوانی ریال مه‌درید كردووه و پاشان بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رزیش گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بووه.
لۆپیتیخی پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی رایۆ ڤایكانۆ و تیپی دووه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید و راهێنه‌ری سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه.