"نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان رێككه‌وتووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاندووه كه نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌ی PSGـی رێككه‌وتووه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی چوونی بۆ یانه پاریسییه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه پاریس سانجێرمان 222 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی نێیمار كردووه و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه پێشوازی له‌م ئۆفه‌ره‌ی (پی ئێس جی) كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ره‌زامه‌ندی نێیمار و باوكی به‌ده‌ستهێناوه و به‌ڵێنی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ و بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه داوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆبێرت فێرناندێز سكرتێری هونه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نێیمار %200 له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیاش له چاپی دوێنێ دووشه‌ممه، گۆمه‌كه‌ی زیاتر شله‌قاند و رایگه‌یاند كه نێیمار له پێناو خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌یه‌وێت له مێسی دووربكه‌وێته‌وه.