به فه‌رمی كۆستا سڕكرا
دیێگۆ كۆستا، هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلانده‌وه به‌هۆی سوكایه‌تیكردن به هانده‌ران بۆ یارییه‌ك سڕ كرا.
هێرشبه‌ری به ڕه‌سه‌ن برازیلی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا له یاریی نێوان چێڵسی و ئیڤه‌رتۆن له یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك دیێگۆ كۆستا له خوله‌كی 84 به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام دره‌نگ یاریگه‌ی جێهێشت و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی له دژی هانده‌ران كرد، كه تێیدا یانه‌ی بلووز له‌و یارییه‌دا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن دۆڕا و له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.
به‌مه‌یش ئه‌مڕۆ به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند سه‌ڕه‌ڕای سزادانی بۆ یارییه‌ك به‌هۆی كارته سووره‌كه‌یه‌وه، هاوكات بۆ یارییه‌كی دیكه‌شی سزا دا.
ئه‌م بڕیاره له پرێمه‌ر لیگ له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه جێبه‌به‌جێ ده‌كرێت بۆ هه‌ردوو یاریی به‌رانبه‌ر یانه‌كانی ئه‌ستۆن ڤیلا و سوانزی سیتی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.