به ڤیدیۆ... دانی ئالڤێس ده‌بێته گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان
له جامی فره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ربه‌ستی یانه‌ی سۆشۆی بڕی و گه‌یشته قۆناخی هه‌شت، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه دانی ئالڤێس بووه گۆڵپارێزی یانه پاریسییه‌كه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یانه‌ی سۆشۆ هێنا، له یارییه‌كه‌دا ئانخیل دی ماریا هاتریكی تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له لایه‌ن ئه‌دینسۆن كاڤانی تۆمار كرا.
له خوله‌كی 90ـی یارییه‌كه كیڤن تراپ گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، راسته‌وخۆ دانی ئالڤێسی به‌رگریكاری به‌رازیلی شوێنی گرته‌وه.