زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له مۆندیالی یانه‌كان هاته ده‌نگ
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، زینه‌دین زێدان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت به پاڵپشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان پێش یاری كلاسیكۆ ناسناوه‌كه ببه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12 دێسێمبه‌ری 2017، له شاری ئه‌بوزه‌بی ئیمارات پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆ زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌نجام درا.
زێدان له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا سووپاسی هه‌واداران و خه‌ڵكی ئیماراتی كرد به‌هۆی ئه‌و پێشوازییه گه‌رم و بێوێنه‌یه‌ی له یانه‌ی ریال مه‌دریدیان گرتووه.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه وه‌ڵامی هیچ رۆژنامه‌نووسێكی له باره‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان نه‌دایه‌وه و داوای له میدیاكاران كرد پرسیاره‌كانیان په‌یوه‌ست بن به یارییه‌كه‌ی سبه‌ی.
زێدان له باره‌ی پێكهاته‌ی گوتی: گاریس به‌یل و رافایل ڤاران به‌شێوه‌یه‌كی باش راهێنانیان كردووه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌باشی ئاماده‌ن.
زیزۆ گوتیشی: ئێمه خاوه‌نی دوو باشترین یاریزانین له هێڵی ناوه‌ند كه پێكهاتوون له تۆنی كرووس و لوكا مۆدریچ.
زیزۆ گوتیشی: ئه‌شره‌ف حه‌كیمی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه و ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه و ده‌توانێت كاری گه‌وره بكات.
زیزۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه دڵخۆشی خۆی به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ڤیدیۆی له یارییه‌كه پیشاندا و پێشبینی یارییه‌كی پڕچێژی كرد.
زێدان گوتیشی: جامی جیهانی یانه‌كانی ئه‌مساڵ له هی ساڵی رابردوو به‌هێزتره و ململانێی ناسناوه‌كه گه‌رموگوڕتره.
زێدان گوتیشی: بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌مان له دژی یانه‌ی سێڤییا ئه‌و راستیه‌ی دووپات كرده‌وه كه ئێمه كۆڵناده‌ین و ده‌مانه‌وێت درێژه به ململانێیه‌كان بده‌ین.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئێمه خاوه‌نی كریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهانین، ده‌مانه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی له كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ببینه‌وه ناسناوی جامی جیهانی یانه‌كان بۆ دووه‌مساڵ له‌سه‌ریه‌ك ببه‌ینه‌وه و ریكۆرده‌كه‌شمان به 3 ناسناو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یه‌كسان بكه‌ینه‌وه.
له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كانی 2017ـی ئیمارات، یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 08:00ـی ئێواره رووبه‌ڕووی یانه‌ی جه‌زیره‌ی ئیماراتی ده‌بێته‌وه.