به ڤیدیۆ... به‌لجیكا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره پێشوازی له مۆندیال كرد
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له یه‌كه‌مین یاری مۆندیالی 2018ـی رووسیا، به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره پێشوازی له مۆندیال كرد، كاتێك به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به په‌نه‌ما هێنا.
له یاریگه‌ی (فیشت ئۆڵمپی) له رووسیا هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و په‌نه‌ما رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 2 خوله‌ك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كه روویدا، كاتێك درایس مێرتینێز ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكا یه‌كه‌مین گۆڵی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیال تۆمار كرد.
هه‌ركاتێكیش درایس مێرتینێز گۆڵی كرد بێت به‌لجیكا نه‌دۆڕاوه، له 12 یاری گۆڵی كردووه له هه‌ر 12 یارییه‌كه به‌لجیكا براوه بووه.
دواتر له خوله‌كی 69، رۆمیلۆ لۆكاكۆ له ئه‌سیستێكی دی برۆین به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ به‌لجیكا زیاد كرد.
ئه‌مجاره‌یان له خوله‌كی 75 ئیدین هازارد ئه‌سیستێكی بۆ لوكاكۆ كرد، ده‌بابه ڕه‌شئه‌سمه‌ره‌كه‌ی به‌لجیكا گۆڵی سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد و به‌ته‌واوه‌تی په‌نه‌مای بێهیوا كرد.
به‌مه‌ش په‌نه‌ما له یه‌كه‌مین یاری له مێژووی مۆندیال دا به شكستێكی گه‌وره ده‌ستی پێكرد، به‌مه‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌نه‌ما له دووه‌مین یاری خۆیدا رووبه‌ڕووی ئینگلاند ده‌بێته‌وه، به‌لجیكاش له‌گه‌ڵ توونس به‌یه‌ك ده‌گات.