به ڤیدیۆ... دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پاریس سانجێرمان چی روویدا؟
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به سه‌ركردایه‌تی نێیمار، كاڤانی و مباپێ نیوده‌رزه‌ن گۆڵی له میوانه‌كه‌ی كرد و چه‌ندان ریكۆردی مێژوویی تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 ئه‌یلوولی 2017، له یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان میوانداریی یانه‌ی بۆردۆی كرد و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (6 ـ 2) گۆڵ برده‌وه.
له خوله‌كی 5 نێیمار دا سیلڤا، شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی پی ئێس جی بڕی، دواتر كاڤانی گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 21 تۆماس مونیر یانه پاریسییه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی سێیه‌مین گۆڵ.
له خوله‌كی 31 یوونس سانخاری ناوه‌راستكاری بۆردۆ به تۆمار كردنی گۆڵێك جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كان یانه‌ی بۆردۆ زۆری نه‌برد، كاتێك ناوبژیوان لێدانی پێناڵتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پی ئێس جی هه‌ژمار كرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناكۆییه‌ك دروست بێت نێیمار لێدانه سزایه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، جۆلیان دراكسلێر گۆڵی پێنجه‌می تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م، كلیان مباپێ هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان له خوله‌كی 58 ئه‌ویش تامی گۆڵی له یارییه‌كه كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ.
له خوله‌كی 90 ئۆلیڤێرای هێرشبه‌ری به‌رازیلی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی بۆردۆ تۆمار كرد و كۆتایی به رووداوه‌كانی یارییه‌كه هێنا.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ یانه‌ی بۆردۆ له‌م وه‌رزه تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، له ئێستادا به 15 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.
ـ یانه‌ی پاریس سانجێرمان له كۆی 8 یاری، حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 22 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگ پته‌وتر كرد.
ـ نێیمار دا سیلڤا گۆڵی 300ـی له مێژووی یاریكردنی تۆمار كرد.
ـ كاڤانی هه‌شته‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی لیگ وه‌نی فره‌نسا كرد.
ـ نێیمار له لیگ وه‌نی فره‌نسا بووه خاوه‌نی شه‌شه‌مین گۆڵ.
ـ یونس سانخاری ناوه‌راستكاری فره‌نسی یانه‌ی بۆردۆ چواره‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی خولی فره‌نسا كرد.
ـ دی ئۆلیڤێرای هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی بۆردۆ بووه خاوه‌نی سێیه‌مین گۆڵ له‌م وه‌رزه