پێش یاری كلاسیكۆ، هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
عوسمان دێمبلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا موژده‌یه‌كی خۆی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پێش یاری كلاسیكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27 نۆڤێمبه‌ری 2017، لێدوانێكی عوسمان دێمبلی بڵاو كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: تا دێت بارودۆخی پێكانه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت.
دێمبلی ده‌شڵێت: 2 هه‌فته‌ی دیكه به ته‌واوه‌تی ده‌گه‌ڕێمه‌وه بارودۆخی ئاسایی خۆم و په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، دڵنیام له‌و واده‌یه‌ی بۆم دیاریكراوه زووتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
عوسمان دێمبلی كه له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی دۆرتمۆندۆی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به‌شداریی له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا بكات كه بڕیاره 23ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره به‌یه‌ك بگه‌ن.