به فه‌رمی، هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه
له دوایین یاری قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر گۆڵبارانی یانه‌ی دیفاع مه‌ده‌نی كرد و به فه‌رمی بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی عومه‌ر مه‌جید له شوێنی عه‌لی وه‌هاب ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پێكهاته و، به پلان و ته‌كتیكی نوێ و به‌هێزێكی گه‌وره ده‌ركه‌وت و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به دیفاع مه‌ده‌نی هێنا و به فه‌رمی بلیتی خولی نایابی عێراقی بڕی.
له گێمی یه‌كه‌م تیاگۆ ئامارالی به‌رازیلی له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێری بڕی، دواتر له گێمی دووه‌م هه‌مان یاریزان دوو گۆڵی دیكه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و یه‌كه‌مین هاتریكی به درێسی زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵاومناره تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، بارزان شێرزاد گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد و خه‌ونی گه‌یشتنی دیفاع مه‌ده‌نی بۆ خولی نایاب به ته‌واوه‌تی له گۆڕنا.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 5 یاری، 3 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسانبوونی تۆمار كرد و به 11 خاڵ وه‌ك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هاوشانی كه‌رخ سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولی نایاب مسۆگه‌ر كرد.