به ڤیدیۆ.. دوای سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی بارسێلۆنا چی روویدا؟
بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی دواكه‌وتنی به‌رامبه‌ر سێڤییا به سه‌ركه‌وتن گۆڕی و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی لالیگا پته‌وتر كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 شووباتی 2019، له گه‌ڕی 25ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی سێڤییا، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه.
له خوله‌كی 22 خیسۆس ناڤاس گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ سێڤییا كرد، دواتر له خوله‌كی 26 لیۆنێل مێسی به لێدانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بارسا یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی دووه‌م لێ بدات، گابرێل مێركادۆی به‌رگریكاری ئارجێنتینای یانه‌ی سێڤییا گۆڵی دووه‌می یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه‌ی كرد.
له گێمی دووه‌م بارسا كوده‌تای به‌سه‌ر سێڤییا كرد و مێسیش هاتریكی كرد، لیۆ له خوله‌كی 67 گۆڵی دووه‌می خۆی و بارسای كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی دیسان یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 85 گۆڵی سێیه‌م و هاتریكی كرد و بارسای پێشخست، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، لویس سوارێز له خوله‌كی 93 بێده‌نگی شكاند و گۆڵی چواره‌می بارسای كرد.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاماره مێژووییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ مێسی هاتریكی ژماره 50ـی له كاروانی وه‌رزشی خۆی كرد
ـ مێسی بووه خاوه‌نی 650 گۆڵ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان
ـ مێسی له 23ـه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، گۆڵی ژماره 25ـی كرد.
ـ مێسی تاكه یاریزانه به درێژایی مێژووی لالیگا، بتوانێت به ته‌نیا له یه‌ك یانه 26 گۆڵ بكات.