یاریزانێكی ریال مه‌درید هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ببنه‌وه
رافایل ڤاران یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ببنه‌وه.
رافایل ڤاران به‌رگریكاری ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رادیۆی كۆپێ ئیسپانیا، ده‌ڵێت: راشكاوانه ده‌ڵێم حه‌ز ناكه‌م له قۆناخی داهاتوو رووبه‌ڕووی هیچ یانه‌یه‌كی ئیسپانی ببینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر رووبدات حه‌ز ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاری بكه‌ین، نه‌ك سێڤییا.
ڤاران گوتیشی: رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌و قۆناخه به باشتر ده‌زانم له‌وه‌ی له فایناڵ به‌یه‌ك بگه‌ین، تا كۆتایی ته‌مه‌نیشم حه‌ز ناكه‌م یاری بۆ بارسێلۆنا بكه‌م.
بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به دیاریكراوی له كاتژمێر 2:00 تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بۆ ئه‌م 8 یانه‌یه به‌ڕێوه بچێت: (ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر سیتی، سێڤییا، بایرن میونشن، رۆما، یوڤێنتۆس و لیڤه‌رپوول).