بوفۆن له نێوان مێسی و كریستیانۆ یه‌كێكیان به باشتر ده‌زانێت
جیانلویجی بۆفۆن دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند بوو، به‌ڵام دواتر پێداچوونه‌وه‌ی به بڕیاره‌كه‌ی كرد و پاشگه‌زبووه‌وه و له ئێستاشدا خۆی بۆ یارییه دۆسته‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی لیۆنێل مێسی ئاماده ده‌كات.
بڕیاره ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و ئارجێنتینا له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان له یاریگه‌ی ئیتحیادی تایبه‌ت به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك بگه‌ن.
پێش یارییه‌كه، جیانلویجی بۆفۆن كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و بۆ ئه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت، ده‌شڵێت: هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت من چیم كردووه و هه‌میشه رۆڵی من له پێكهاته‌ی ئیتاڵیا ئه‌رێنی بووه و به‌سوود بۆ وڵاته‌كه‌م شكاوه‌ته‌وه.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی كریستیانۆ و مێسی كه له ماوه‌ی 10 رۆژ له‌گه‌ڵ یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ردووكیان ده‌بێته‌وه، بوفۆن ده‌ڵێت: له كاروانی وه‌رزشی خۆم رووبه‌ڕووی هه‌ردووكیان بوومه‌ته‌وه، هه‌ردووكیان شێوازی یاریكردنی جیاوازن، به‌ڵام لای من لیۆنێل مێسی كاملتر و باشتره.