سێڤییا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بارسێلۆنا ده‌كات

سكاڵا تۆمار ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌كشه‌ له‌ یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن

بەرپرسانی سێڤییا هۆشداری دەدەن لە ئەگەری سوود وەرگرتن لە تەواوی یاریزانە بیانیەکان لەلایەن بارسێلۆنا، ئەوا سکاڵا لە دژی ئەم یانەیە تۆمار دەکات.

یانەی ئەندەلۆسی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردۆتەوە لە ئەگەری ئەوەی کە یانە کەتەلۆنیەکە سوود لە تواناکانی تەواوی یاریزانە بیانەکانی ببینێت، ئەوا سکالا لە دژی ئەم یانەیە تۆمار دەکەن یاخود بەشداری یارییەکە ناکەن و پاشەکشە دەکەن.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا 24 کاتژمێر پێش یاری جام سووپەری ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە هەردوو یانە بۆیان هەیە سوود لە تەواوی یاریزانە بیانیەکان ببینن، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا رێگە بە یانەکان نادات لە یەک یاریدا زیاتر لە سێ یاریزانی بیانی یاری پێ بکرێت، بۆیەش بەرپرسانی سێڤییا داوا دەکەن کە ئەم یاسایە وەک خۆی بمێنتەوە و تەنها سوود لە سێ یاریزان ببینن.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی (ته‌نجه‌) له‌ مه‌غریب جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له‌ نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه‌ بچێت.