به ڤیدیۆ... له خولێكی ئه‌ورووپا رووداوێكی ده‌گمه‌ن روویدا
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یۆنانی ناوبژیوان به هۆكارێكی سه‌یر كارتی به‌ڕووی یاریزانێكدا به‌رز كرده‌وه، كه‌مترین له 3 چركه له دوای وه‌رگرتنی كارته‌كه، هه‌مان یاریزان گۆڵێكی مێژوویی تۆمار كرد.
له یاری نێوان (ئاكسانسی و ئا‌یك ئاسینا) كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه رووداوێكی سه‌یر روویدا، كاتێك له خوله‌كی 39 (بریتۆ)ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاكسانسی له كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانێكی راسته‌وخۆ گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ناوبژیوان كرد و پێیه‌كانی له قاچی ناوبژیوانی یارییه‌كه خشاند، به‌م هۆیه‌وه ناوبژیوان كارتی زه‌ردی به‌ڕوویدا به‌رز كرده‌وه، دوای وه‌رگرتنی كارته‌كه‌ش راسته‌وخۆ له خوله‌كی 40 گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و بووه یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا.
ڤیدیۆی كاتی رووداوه‌كه
ڤیدیۆی یارییه‌كه