ئیمیلیانۆ سالا چی بەسەر هاتووە؟

گەڕان بەدوای هێرشبەرەکەی کاردێف سیتی بەردەوامە

ئێمیلیانۆ سالا دوای ئەوەی ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی لە یانەی نانتی فڕەنسی کرد، هیوای گه‌وره‌ی لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی کاردێف سیتی ئینگلیزی دەکرد، بێخەبەر بوو لەوەی چارەنووسێکی نادیار چاوەڕێی ئەو هێرشبەرە 28 ساڵانەی دەکرد.
هێرشبەرە ئارجێنتینییەکە لە کاتی گەشتکردنی بۆ بەریتانیا، لە نێوان نانت و کاردێف فڕۆکەکەی کەوتووەتە خوارەوە و هێشتا چارەنووسی ئەو یاریزانە نوێی کاردێف سیتی دیار نییە،
رۆژنامەی ئۆلێی ئارجێنتینی بەڵگەیەکی دەنگی سالای بڵاوکردووەتەوە، ئەو یاریزانە لەناو فڕۆکە بە نامەی دەنگی لە هەواڵی هاوڕێکانی دەپرسێت، سالا لە نامەکانیدا بێزاری خۆی دەربڕیوە و لە کۆتایی قسەکانیدا بە هاوڕێکانی گوتووە، ئەگەر تاکو کاتژمێرێک و نیو دیکە هیچ دەنگوباسێکی نەبوو، بچن بەدوای بگەڕێن، کەچی دەیان کاتژمێرە پۆلیس بەدوای سالاوە دەگەڕێت، بەڵام تاکو ئێستا نەیانتوانیوە بە مردووی یان بە زیندووی بیدۆزنەوە، لەکاتێکدا زۆربەی پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن سالا مرد بێت، چونکە فڕۆکەکەکە بە تێکشکاوی دۆزراوەتەوە.
باوكی سالا بە هەواڵی بێسەروشوێن بوونی کوڕەکەی دڵتەنگە و لە ئارجێنتیناوە دەستەوەستانە و چاوەڕێی موعجیزەیەک دەکات.

هاندەرانی نانت تاجە گوڵینەیان پێشکەشی سالا کرد و سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە یانەکەیانی بەجیشێهشتووە، بەڵام بە بێسەوروشوێن بوونی ئەو یاریزانە دڵتەنگن، تەنانەت یاریی یانەکەیان لە جامی فڕەنسا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
هاندەرانی کاردێف سیتیش گەرچی هێشتا سالایان بە درێسی یانەکەیان نەدیبوو، هیچ یارییەکیشی بۆ یانەکەیان نەکردبوو، بەڵام بە بێسەروشوێن بوونی یاریزانە نوێیەکەیان دڵتەنگن.