به ڤیدیۆ.. یارییه ئاگرینه‌كه‌ی پرێمه‌رلیگ به ئه‌نجامێكی سپی كۆتایی هات
له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌ن له نێوان چێڵسی و ئارسێناڵ به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 ئه‌یلوولی 2017، له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن یارییه‌كی توندوتیژ و پڕ له به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان چێڵسی و ئارسێناڵ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له خولی 87ـی یارییه‌كه‌ش، داڤید لویزی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی بلووز به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
چێڵسی له كۆی 5 یاری، ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 10 خاڵ و به شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی سێیه‌م جێگیر بوو، یانه‌ی ئارسێناڵیش له كۆی 5 یاری، ته‌نیا 7 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
راستییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ له دوای 1994 ـ 1995 یه‌كه‌مجاره ئارسێناڵ له 3 یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ تۆمار نه‌كات.
ـ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـه‌وه یه‌كه‌مجاره ئارسێناڵ له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی بهێڵێته‌وه.
ـ دوای 22 یاری، یه‌كه‌مجاره له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج چێڵسی نه‌توانێت گۆڵ تۆمار بكات.
ـ ئارۆن رامسی، ناوه‌راستكاری وێڵزی یانه‌ی ئارسێناڵ به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
ـ سێیه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك، یانه‌ی چێڵسی به 10 یاریزان یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ ته‌واو ده‌كات.
ـ 14 یارییه، یانه‌ی ئارسێناڵ هیچ یارییه‌كی له باشترین 6 یانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ نه‌بردۆته‌وه.