5 گرانترین یاریزانی مێژووی ئەڵمانیا

ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە باشترین سەردەمی خۆیدا دەژیت و بە تایبەتی دوای بە دەستھێنانی مۆندیالی 2014 برازیل و جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017، سەرکەوتنی ئەم دواییەی مانشافته‌كانیش له‌ یۆرۆی خوار 21 ساڵی ئه‌وه‌ندی دیكه‌ باڵاده‌ستی ئه‌ڵمانیای به‌سه‌ر تۆپی پێی جیهاندا سه‌پاند، له‌م نێوه‌نده‌یشدا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وتوون كه‌ گرێبه‌ستی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ واژۆ كراوه‌.

مه‌سعوود ئۆزیل ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی ئارسێناڵ
مه‌سعوود ئۆزیل ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی ئارسێناڵ

1ـ  مەسعود ئۆزێل, ناوەڕاستکاری ئەڵمانی 28 ساڵان، ھاوینی 2013، بە بەھای 50 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ ئارسێناڵی ئینگلیزی گواسترایەوە و لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی جامی جیھانی ٢٠١٤ی بردۆتەوە.

 لێرۆی سانێی، ناوەڕاستکار ئەڵمانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی
لێرۆی سانێی، ناوەڕاستکار ئەڵمانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی

2ـ لێرۆی سانێی، ناوەڕاستکار ئەڵمانی تەمەن 21 ساڵان، ھاوینی 2016 بە بڕی 48 ملیۆن یۆرۆ لە شالکێی ئەڵمانی بۆ مانچێستەرسیتی ئینگلاندی گواسترایەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە داھاتوودا ببێتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

جۆلیان دراکسلێر، ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
جۆلیان دراکسلێر، ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان

3- جۆلیان دراکسلێر، ناوەڕاستکار تەمەن 23 ساڵان، له‌ 2016 لە ڤۆڵفسبۆرگی ئەڵمانی بۆ پاریس سانجێرمانی فرەنسی گواسترایەوە، نرخی گرێبەستەکەشی 42 ملیۆن یۆرۆ بوو، لە جامی کیشوەرکان وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ سەرکردایەتی مانشافتەکانی بۆ بردنەوەی جامەکە لە وڵاتی رووسیا كرد.

شکوردان مۆستافی به‌رگریكاری یانه‌ی ئارسێناڵ
شکوردان مۆستافی به‌رگریكاری یانه‌ی ئارسێناڵ

4- شکوردان مۆستافی، بەرگریکاری ئەڵمانی تەمەن ٢٥ ساڵان، ھاوینی 2016 لە فالێنسیای ئیسپانی بۆ ئارسێناڵی لەندەنی گواسترایەوە، نرخی گرێبەستەکەی 41 ملیۆن یۆرۆ بوو.

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر، به‌رگریكاری نوێی یانه‌ی چێڵسی
ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر، به‌رگریكاری نوێی یانه‌ی چێڵسی

5- ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر،  بەرگریکاری ئەڵمانی تەمەن 24 ساڵان, ھاوینی 2017 لە رۆمای ئیتالی بۆ چێڵسی ئینگلیزی گواسترایەوە، نرخی گرێبەستەکەی 39 ملیۆن یۆرۆبوو.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م