"داڤید سیلڤا تووشی شێرپه‌نجه بووه"
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا دەنگۆی تووش بوونی داڤید سیلڤا بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بڵاو كردۆته‌وه.
یه‌كێك له‌و ده‌زگایه راگه‌یاندنانه، پێگه‌ی Metroـی بریتانیا بوو كه راپۆرته هه‌واڵێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرد بوو، جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه داڤید سیلڤا تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بووه.
سەرچاوەكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه ناوەراستکاری ئیسپانی ستیزن بە هۆی تووش بوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بەشداری لە یاری بەرامبەر تۆتێنهام نەکردووە، بەلام پێپ گواردیۆلای بەرێوەبەری هونەری مان سیتی ئەم هەواڵانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: سیلڤا بە هۆی هەندێ کێشەی تایبەتیەوە نەیتوانی بەشداری لەو یارییەدا بکات.
یاریزانی ئیسپانی لە 17 یاری ئەو وەرزەی پرێمەرلیگ بەشداریکردووە و خاوەن 5 گۆڵ و 8 پاسی گۆڵە و تەنها لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەی بەشداری نەکردووە.
داڤید سیلڤای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له یانه‌ی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه و تا 2010 له لالیگا به‌رگری له درێسی ئه‌م یانه‌یه كردووه، دواتر له 2010 روویكرده پرێمه‌رلیگ و درێسی مانچێسته‌ر سیتی پۆشی.